الملخص:بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌و پێشبینیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باس لهوهدهكهن به‌های 100 دۆلار بۆ 170 هه‌زار دینار به‌رزببێته‌وه و راشیگه‌یاند، هاوڵاتیان مافی خۆیانه كه له‌هه‌ركاتێكدا بیانه‌وێت پاره‌كانیان به‌دۆلاری كاش له بانكه‌كان وه‌ربگرنه‌وه.
مازن سه‌باح ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی وه‌به‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی له بانكی ناوه‌ندی رایگه‌یاندوه، “ئه‌و زانیاریانه‌ی له ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوكراونه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌كی نادروست خراونه‌ته‌ڕو سه‌باره‌ت به به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی”.
بانكی ناوه‌ندی گره‌نتی دانانی دۆلار ده‌كات مازن سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، بانكی ناوه‌ندی گره‌نتی دانانی دۆلار ده‌كات، ئه‌و هاوڵاتییه‌ی پێشتر یان تا ساڵی 2024 پاره‌كانیان به دۆلار له هه‌ر بانكێكی عێراقی دانابێت، مافی سروشتی خۆیانه هه‌یه ئه‌و بڕه پارانه به شێوه‌ی كاش و به دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ربگرنه‌وه.له چاوپێكه‌وتنه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌و پێشبینیانه نه‌كراوه كه به‌های دۆلار به‌رزببێته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له چاوپێكه‌وتنه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌و پێشبینیانه نه‌كراوه كه به‌های دۆلار به‌رزببێته‌وه و به‌های 100 دۆلار 170 هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها بانكی ناوه‌ندیش هه‌نگاوی خۆی هه‌یه كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان نرخی دۆلار به فه‌رمی و له بازاڕه‌كان به‌كاریده‌هێنێت، ڕێوشوێن هه‌یه كه ده‌گیرێته‌به‌ر كه به‌شدار ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان ئه‌و دو نرخه”.
ئه‌و چاكسازیانه‌ی كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ئه‌نجام دراون ئامانجیان به‌دیهێنانی پابه‌ندبونی بانكه‌كه‌یه
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌و چاكسازیانه‌ی كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ئه‌نجام دراون ئامانجیان به‌دیهێنانی پابه‌ندبونی بانكه‌كه و سیستمی بانكی بهگشتیه به ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به شێوه‌یه‌ك كه ڕێگری بكات له‌وه‌ی دۆلار بگاته ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌كراون به‌ده‌ستیبهێنن یان یاری به‌نرخ ده‌كه‌ن.
راگرتنی ده‌رهێنانی دۆلار به هیچ شێوه‌یه‌ك دۆلاری هاوڵاتیان له ئه‌مریكا ناگرێته‌وه
ئه‌و به‌رپرسه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئاشكراشیكردوه، “ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه رۆژی 1ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2024ه‌وه ده‌بێته سه‌ره‌تای وه‌ستاندنی ده‌رهێنانی پاره‌ی نه‌ختینه، ئه‌و گواستنه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه ته‌نها له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه وه‌رگیراون، به‌پێی هه‌ندێك ڕێكخستن كه گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامیی بازرگانی ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌ك دۆلاری هاوڵاتیان له ئه‌مریكا ناگرێته‌وه”.
ئهوهشخرابوهڕو، ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش كۆتایی ئه‌مساڵ دۆلار له بانكه‌كان داده‌نێن، ده‌توانن له ساڵی 2024دا پاره به دۆلار رابكێشنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و دۆلارانه‌ی له ساڵی 2024 ده‌خرینه بانكه‌وه ته‌نها به دراوی عێراقی به نرخی فه‌رمی كه 132 هه‌زار دیناره به‌رامبه‌ر هه‌ر 100 دۆلارێك وه‌رده‌گیرێنه‌وه.
عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.
حدث كبير قادم! تم إطلاق حدث "WikiFX Global Supervisors Gathering" رسميًا، وستتاح للمشاركين فرصة الفوز بمكافآت USDT!
العثور على أفضل وسيط فوركس ليس بالأمر السهل. يتعلق الأمر بالنظر في الأشياء المهمة، وليس مجرد اختيار "أفضل" واحد فقط. دعونا نستكشف العوامل الرئيسية التي تجعل الوسيط جيدًا."
هل تريد معرفة الوسيط الأفضل بين Interactive Brokers و FirewoodFX ؟ في الجدول أدناه ، يمكنك مقارنة ميزات Interactive Brokers ، FirewoodFX جنبًا إلى جنب لتحديد الأنسب لاحتياجاتك.
هل تريد معرفة الوسيط الأفضل بين Interactive Brokers و FirewoodFX ؟ في الجدول أدناه ، يمكنك مقارنة ميزات Interactive Brokers ، FirewoodFX جنبًا إلى جنب لتحديد الأنسب لاحتياجاتك.