الملخص:نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی جیهان گۆڕانكاری نوێی به‌خۆوه بینی و خاوەنی یەكێك لە زەڕەنگەرەكانی شاری سلێمانیش دەڵێت، "نرخی زێڕ رو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كات، له‌هه‌مانكاتیشدا خواست له‌سه‌ری كه‌مبوه‌ته‌وه".

نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی جیهان گۆڕانكاری نوێی به‌خۆوه بینی و خاوەنی یەكێك لە زەڕەنگەرەكانی شاری سلێمانیش دەڵێت، “نرخی زێڕ رو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كات، له‌هه‌مانكاتیشدا خواست له‌سه‌ری كه‌مبوه‌ته‌وه”.
محه‌مه‌د حسێن، له زه‌ڕه‌نگه‌ری نیاز له سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، “نرخی زێر به‌رزبونه‌وه‌ی نوێی تۆماركردوه، یه‌ك ئۆنسه به هه‌زار و 62 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ ناسه‌قامگیری سیاسی و ئاڵۆزیه‌كانی وڵاتان ده‌گه‌ڕێته‌وه، لە هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 390 هەزار دینارە”.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 450 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 545 دۆلارە
ئاماژەی بەوەشکرد، مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 450 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 545 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
زێڕ دراوێكی به‌هێزه و له‌كاتی دروستبونی شه‌ڕ و ناكۆكیدا نرخه‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه
باسی لەوەشكرد، زێڕ دراوێكی به‌هێزه و له‌كاتی دروستبونی شه‌ڕ و ناكۆكیدا نرخه‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه و به‌شێك له وڵاتانیش هه‌وڵده‌ده‌ن نرخه‌كه‌ی زیاتر بكه‌ن، ههموكاتیش كڕین و فرۆشتنی زێڕ ئاسانه و له‌هه‌مو جۆره دراوێكی دیكه باشتره.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر نرخه‌كه‌ی به‌رزبۆته‌وه، خواست له‌سه‌ر زێڕ روی له‌كه‌مبونه‌وه كردوه، له‌ئێستاشدا پێشبینیده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نرخه‌كه‌ی به‌رزببێته‌وه، “ئامۆژگاری ئێمه بۆ هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌پاره نیه، زێڕه‌كانیان نه‌فرۆشن، چونكه چاوه‌ڕوانده‌كرێت زیاتر بهرزببێـتهوه و له‌هه‌مانكاتیشدا دراوه‌كانی وه‌كو دۆلار و دیناری عێِراقی و لیره متمانه‌یان نیه”.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه دوه‌م رۆژی ساڵی 2024ه به‌پێی ئه‌و نرخه‌ی له‌لایه‌ن به‌شێك له نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراوه‌وه خراونه‌ته‌ڕو، گۆڕانكاری له به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار رویدا و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 152 هه‌زار و 400 دینار.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له سلێمانی به خه‌ندان دراون، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ فرۆشتن به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 152 هه‌زار و 400 دینار، بۆ كڕینیش 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 152 هه‌زار دینار.
دوێنێ دوشه‌ممه بۆ فرۆشتن به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 152 هه‌زار و 750 دینار
ئێواره‌ی دوێنێ دوشه‌ممه 31ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2023 بۆ فرۆشتن به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 152 هه‌زار و 750 دینار، بۆ كڕینیش 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 152 هه‌زار و 250 دینار.
حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندوه، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2024ه‌وه سه‌رجه‌م مامه‌ڵه ناوخۆییه‌كان ده‌كرێن به‌دیناری عێراقی و چیتر مامه‌ڵه‌ی ناوخۆیی به دۆلار ناكرێت، به‌مه‌ش چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار دابه‌زین به‌خۆوه ببینێت، له‌كاتێكدا بانكی ناوه‌ندی عێراق 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار دهخاتهبازاڕهوه.
