الملخص:نرخی نه‌وت دوای دابه‌زینی چوار ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌ك، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جێگیر بونی به‌خۆوه بینی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی لافاوێكی هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا و گومانه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا هاوپه‌یمانی ئۆپێك+ ده‌توانێت كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پلان بۆ داڕێژراو جێبه‌جێبكات، ترسی زیاده‌ڕۆیی له دابینكردنی نه‌وتدا دروستكرد.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له سه‌روی 77 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چوار خولی پێشودا به ڕێژه‌ی زیاتر له 7% دابه‌زی، هاوكات نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ناوه‌ندیش له سه‌روی 72 دۆلاره‌وه مایه‌وه، به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی كۆمپانیاكانی به‌دواداچونی كهشتیهكانیش، باری نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له ئاستێكی پێوانه‌یی نزیك ده‌بێته‌وه كه شه‌ش ملیۆن به‌رمیله له ڕۆژێكدا.
بازاڕ گوماناوییه له رێژه‌ی پابه‌ندبون به كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو له‌و كاته‌وه‌ی كه ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت و هاوپه‌یمانه‌كانی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردو كه‌مكردنه‌وه‌ی قوڵتری به‌رهه‌مهێنانیان ڕاگه‌یاند، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه بازاڕ گوماناوییه له رێژه‌ی پابه‌ندبون به كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه.هه‌ردو جۆره‌كه‌ی نه‌وت نزیكه‌ی 25% له لوتكه‌ی كۆتاییه‌كانی مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵه‌وه دابه‌زیوه
هه‌ردو جۆره‌كه‌ی نه‌وت نزیكه‌ی 25% له لوتكه‌ی كۆتاییه‌كانی مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵه‌وه دابه‌زیوه به‌هۆی نیگه‌رانی ئه‌وه‌ی زیادبونی به‌رهه‌مهێنان له ده‌ره‌وه‌ی گروپه‌كه‌وه له گه‌شه‌ی خواست زیاتر ده‌بێت.
له نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان، دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاندوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاشنان به‌و ژمارانه‌ن، هه‌فته‌ی ڕابردو كۆگای نه‌وت له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا و له ناوه‌ندی هه‌ڵگرتنی نه‌وت له شاری كوشینگ له ویلایه‌تی ئۆكلاهۆما به‌رزبوه‌ته‌وه.
به‌پێی وته‌ی ڤاندانا هاری، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ڤاندا ئینسایتس له سه‌نگافوره، ئاماژه ته‌كنیكییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ڕه‌نگه دابه‌زینی ئه‌م دواییه زۆر دور كه‌وتبێته‌وه، هه‌روه‌ها پێده‌چێت لاوازی نه‌ختینه‌یی جوڵه‌ی نرخه‌كان زیاتر بكات، به‌جۆرێكی دیكه‌ش نه‌وتی خاو زۆر فرۆشراوه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “ئه‌سته‌مه خه‌یاڵ بكه‌ین كه نرخه‌كان هێشتا به‌ده‌ست شۆكی بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك+ه‌وه ده‌ناڵێنن”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردو به‌س نه‌بێت بۆ هاوسه‌نگكردنی بازاڕ، ئۆپێك+ ده‌توانێت ڕێوشوێنی زیاتر بگرێته‌به‌ر.
عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.
حدث كبير قادم! تم إطلاق حدث "WikiFX Global Supervisors Gathering" رسميًا، وستتاح للمشاركين فرصة الفوز بمكافآت USDT!
العثور على أفضل وسيط فوركس ليس بالأمر السهل. يتعلق الأمر بالنظر في الأشياء المهمة، وليس مجرد اختيار "أفضل" واحد فقط. دعونا نستكشف العوامل الرئيسية التي تجعل الوسيط جيدًا."
هل تريد معرفة الوسيط الأفضل بين Interactive Brokers و FirewoodFX ؟ في الجدول أدناه ، يمكنك مقارنة ميزات Interactive Brokers ، FirewoodFX جنبًا إلى جنب لتحديد الأنسب لاحتياجاتك.
هل تريد معرفة الوسيط الأفضل بين Interactive Brokers و FirewoodFX ؟ في الجدول أدناه ، يمكنك مقارنة ميزات Interactive Brokers ، FirewoodFX جنبًا إلى جنب لتحديد الأنسب لاحتياجاتك.