الملخص:وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه بودجه‌ی پێویست ره‌وانه‌ی بانكه‌كان كراوه، به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی فه‌رمانبه‌ران.

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه بودجه‌ی پێویست ره‌وانه‌ی بانكه‌كان كراوه، به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی فه‌رمانبه‌ران.
وه‌زاره‌تی دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌شی ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ستیكردوه به ناردنی بودجه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌م مانگه، دوای ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی ڕێكخستنی خه‌رجكردن.
سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان و بانكه‌كان بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی دارایی موچه
وه‌زاره‌تی دارایی داوای له سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی خه‌رجكردن له وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان و بانكه‌كان بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی دارایی موچه، به له‌به‌رچاوگرتنی پابه‌ندبون به مه‌رجه‌كانی دارایی مانگانه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌چاوه‌ڕوانی موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵدان، هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیارینه‌كراوه، حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی ناردنی 700 ملیار دیناری دیكه له به‌غداوه ده‌كات بۆئه‌وه‌ی بتوانێت موچه‌ی مانگی 9 دابه‌شبكات.

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 158 هه‌زار و 500 دینار و به‌رده‌وامیش گۆڕانكاری روده‌دات، به‌های تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدا جێگیر بوه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 250 تمه‌ن.
نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمنرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=158,500
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,250,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,800=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
171,750=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
194,500=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=108$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=123$
