الملخص:سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بانكه ئه‌هلیه‌كانی عێراق پشتگیری خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار دوپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كان به‌شدارن له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له‌بازاڕه‌كان.

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بانكه ئه‌هلیه‌كانی عێراق پشتگیری خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار دوپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كان به‌شدارن له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له‌بازاڕه‌كان.
وه‌دیع حهنزڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بانكه ئه‌هلیه‌كان رایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق و حكومه‌ت سه‌باره‌ت به ئاسانكاریی دارایی بازرگانی به به‌كارهێنانی دراوه نوێیه‌كان كه به یۆرۆ، درهه‌م، یوانی چینی و ڕوپیه‌ی هیندی هه‌نگاوێكن كه به‌شدارن له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی ناوخۆ به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی.
ڕێكخستنی پاره‌داركردنی بازرگانی له‌لایه‌ن حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت
وتیشی، “ڕێكخستنی پاره‌داركردنی بازرگانی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له ڕێگه‌ی چونه ژوره‌وه‌ی كاڵای دیكه بۆ ناو پلاتفۆرمه‌كه ده‌بێته هۆی زیادبونی پاره‌داركردنی بازرگانی”.
بانكه ئه‌هلیه‌كان هه‌نگاوی گه‌وره ده‌گرنه‌به‌ر له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
وه‌دیع حهنزڵ جه‌ختیشیكرده‌وه، بانكه ئه‌هلیه‌كان هه‌نگاوی گه‌وره ده‌گرنه‌به‌ر له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌مه‌ش كارئاسانی ده‌كات بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان.
باسی له‌وه‌شكرد، پاڵپشتییه گه‌وره‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كه‌رتی تایبه‌ت سه‌ره‌تای چاكسازییه له ئابوری عێراقدا، به‌تایبه‌تی كه كه‌رتی تایبه‌ت هاوبه‌شێكی گرنگه بۆ حكومه‌ت له دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و هه‌لیكار و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری.

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 158 هه‌زار و 500 دینار و به‌رده‌وامیش گۆڕانكاری روده‌دات، به‌های تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدا جێگیر بوه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 250 تمه‌ن.
نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمنرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=158,500
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,250,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,800=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
171,750=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
194,500=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=108$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=123$
