الملخص:بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیارێكی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه ده‌ركرد كه مۆڵه‌تیان هه‌یه و رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دۆلاریان له بانكه‌كان داناوه له‌كاتی راكێشانه‌وه‌ی پاره‌كانیان، دۆلاریان پێنه‌درێت به‌بیانوی بونی رێكار و رێنمایی نوێ.

بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیارێكی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه ده‌ركرد كه مۆڵه‌تیان هه‌یه و رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دۆلاریان له بانكه‌كان داناوه له‌كاتی راكێشانه‌وه‌ی پاره‌كانیان، دۆلاریان پێنه‌درێت به‌بیانوی بونی رێكار و رێنمایی نوێ.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی بانكی ناوه‌ندی كه واژۆی عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكه‌كه‌ی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه كراوه كه مۆڵه‌تیان هه‌یه تێیدا هاتوه، “ده‌بێت بانكه‌كانتان پێگه‌ی دراوی بیانی له‌به‌رچاو بگرن، دوربكه‌ونه‌وه له نه‌توانینی جێبه‌جێكردنی داواكاری كڕیاره‌كان بۆ كێشانه‌وه‌ی ئه‌و دۆلاره‌ی كه به كاش له هه‌ژماره‌كانیان دایان ناوه و له‌لای ئێوه كراونه‌ته‌وه”.

چه‌ندین سكاڵا سه‌باره‌ت به جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری كێشانه‌وه‌ی دۆلار له بانكه‌كان تۆماركراون
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “چه‌ندین سكاڵا سه‌باره‌ت به جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری كێشانه‌وه‌ی دۆلار له بانكه‌كان تۆماركراون به بیانوی بونی ڕێنمای باننكی ناوه‌ندی كه كێشانه‌وه‌ی دۆلاری راگرتبێت”.
بانكی ناوه‌ندی ڕه‌چاوی سكاڵای هاوڵاتیان ده‌كات كه دۆلاریان پێشتر له بانكه‌كان داناوه
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، بانكی ناوه‌ندی ڕه‌چاوی سكاڵای هاوڵاتیان ده‌كات كه دۆلاریان پێشتر له بانكه‌كان داناوه، ڕێوشوێنی پێویستیش به‌رامبه‌ر ئه‌و بانكانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه نایانه‌وێت دۆلار بۆ هاوڵاتیان بگه‌ڕێننه‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا دراوی عێراقیان بۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه به نرخی فه‌رمی.
