الملخص:ئه‌حمه‌د بهریهی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وامی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی ناوخۆ بۆ جیاوازی له نێوان خواست و گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه.

ئه‌حمه‌د بهریهی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وامی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی ناوخۆ بۆ جیاوازی له نێوان خواست و گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌حمه‌د بهریهی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، بانكی ناوه‌ندی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پێدانی پاره‌ی بودجه به پارێزگاكانه‌وه نییه، ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه هه‌یه، كه به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه بۆ خه‌رجكردنی پاره بۆ پارێزگاكان و ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له بودجه‌ی فیدراڵی په‌سه‌ندكراون.
ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌یڵێن ئه‌وه‌یه كه نه‌ناردنی پاره‌ی ته‌واو بۆ پارێزگاكان راست نیه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌یڵێن ئه‌وه‌یه كه نه‌ناردنی پاره‌ی ته‌واو بۆ پارێزگاكان و بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی له بودجه‌دا پاره‌یان بۆ ته‌رخانكراوه به‌هۆی كه‌می پاره‌ی نه‌ختینه‌وه نادروسته، بانكی ناوه‌ندی كێشه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه‌ی و هیچ كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی دارایی نییه”.
خواستێكی زۆر له‌سه‌ر دۆلار به كاش هه‌یه
ده‌شڵێت، “هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رده‌وامی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی بۆ زیادبونی خواست له‌سه‌ر كاڵا و شتومه‌ك و له‌بازاڕه‌كانی ناوخۆ و دۆلار به‌كاش و كه‌می گواستنه‌وه‌ی دارایی ده‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
له‌ئێستادا له‌بازاڕه‌كانی ناوخۆی عێراق به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 157 هه‌زار دیناری عێراقی، له‌كاتێكدا بانكی ناوه‌ندی رۆژانه نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ی كاش و حه‌واڵه به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت.

به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 156 هه‌زار و 850 دینار، به‌های تمه‌نیش له‌نزمترین ئاستدا جێگیر بوه و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به چوار ملیۆن و 970 هه‌زار تمه‌ن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمنرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=156,850
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=4,970,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,670=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
163,250=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
186,750=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=104$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=119$
