الملخص:به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به جێگیری مایه‌وه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 155 هه‌زار و 500 دینار، لیره‌ی توركیش زیاتر دابه‌زی و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 2744 لیره.

نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمنرخی دۆلار بەرامبەر دینار
155,500
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
163,250=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
185,750=£100
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=4,900,000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=105$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=120$
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2744=100$

دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی خانه‌نشینانی عێراق ده‌ستپێده‌كات
ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی ده‌كه‌ن.
حسام عه‌بدولستار یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی رایگه‌یاند، ده‌سته‌كه‌یان له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ستده‌كات به دابه‌شكردنی بودجه بۆ موچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی بۆ مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023.
راسته‌وخۆ سه‌ردانی لقی بانكه‌كان و فرۆشگاكانی ATM بكه‌ن
داوای له خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی كرد كه كورتهنامهیهكیان پێده‌گات، راسته‌وخۆ سه‌ردانی لقی بانكه‌كان و فرۆشگاكانی ATM بكه‌ن له به‌غدا و پارێزگاكان بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای گه‌یشتنی 700 ملیار دینار له به‌غداوه به‌رده‌وامه له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تهمموز/7)ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگه‌كانی (ئاب/8 و ئه‌یلول/9) به‌هه‌مانشێوه چاوه‌ڕوانی ناردنی پاره‌ی دیكه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه ده‌كات.
