
بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ دوشه‌ممه كه‌متر له 200 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات و بەهاكەی به‌رزبۆوه.
ئەمڕۆ دوشه‌ممه بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 196 ملیۆن و 589 هەزار و 136 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 27 ملیۆن و 460 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش 169 ملیۆن و 129 هەزار و 136 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.
بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 156 هەزار دینار
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بە خەندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 154 هەزار و 950 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی دابەزیوە و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 156 هه‌زار دینار.
ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 154 هەزار و 900 دینار.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕوی راگه‌یاند كه 197 ملیۆن و 331 هه‌زار و 889 دۆلاری خستۆته‌بازاڕه‌وه، كه 26 ملیۆن و 740 هه‌زار دۆلار دۆلاری به‌شێوه‌ی كاش 170 ملیۆن و 591 هه‌زار و 889 دۆلار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی حه‌واڵه بو.
a

نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جارێكی دیكه به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه وه‌به‌رهێنه‌ران چاوه‌ڕوانی داتای ئابوریی گه‌وره بون كه ده‌كرێت كه ڕێژه‌ی سود له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه یان كه‌متر ده‌كرێته‌وه و بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر خواستی نه‌وت ئاشكرابكرێن.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 37 سه‌نت به‌رزبۆوه
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 37 سه‌نت به‌رزبۆوه و گه‌یشته 91.1 دۆلار هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا 43 سه‌نت به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 87.72 دۆلار.
هه‌فته‌ی رابردو به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 90 دۆلار
هه‌فته‌ی ڕابردو برێنت گه‌یشته 90 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بۆ یه‌كه‌مجار له ماوه‌ی 10 مانگدا دوای ئه‌وه‌ی سعودیه و ڕوسیا ڕایانگه‌یاند كه كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه بۆ دابینكردن كه به كۆی گشتی یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا تا كۆتایی ئه‌مساڵ درێژ ده‌كه‌نه‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت له كۆبونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی هه‌فته‌ی داهاتودا بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكا ڕێژه‌ی سود وه‌ك خۆی بهێڵێته‌وه
یه‌ده‌گی فیدڕاڵی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پێشبینی ده‌كرێت له كۆبونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی هه‌فته‌ی داهاتودا ڕێژه‌ی سود وه‌ك خۆی بهێڵێته‌وه هه‌رچه‌نده بۆچونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه دابه‌شبون كه ئایا بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ڕێژه‌ی سود به‌رز ده‌كاته‌وه یان جارێكی دیكه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا وه‌ستانه‌وه.
وه‌به‌رهێنه‌ران چاوه‌ڕوانی داتاكانی كه‌رتی نه‌وتن له‌سه‌ر كۆگاكانی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا كه بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كاتژمێر 20:30 به كاتی جیهانی بڵاوبكرێته‌وه، پێشبینیده‌كرێت له هه‌فته‌ی كۆتایی هاتنی هه‌شتی ئه‌یلولدا، كۆی نه‌وتی خاو نزیكه‌ی دو ملیۆن به‌رمیل كه‌م ببێته‌وه
مانگی ڕابردو ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینیی گه‌شه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وتی بۆ ساڵی 2024 دابه‌زاند بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا، ئه‌وه‌ش به ئاماژه‌دان به بارودۆخی ئابوریی گه‌وره مات، هاوكات ڕاپۆرتی مانگی ئابی ئۆپێك پێشبینی گه‌شه‌ی خواستی نه‌وتی به 2.25 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا بۆ ساڵی 2024 وه‌ك خۆی هێشته‌وه.
