الملخص:بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێنمایی نوێی بۆ دامەزراوە داراییەكان دەركرد سەبارەت بە فرۆشتن و كڕینی دۆلاری كاش و بەگوێرەی رێنماییەكانیش، لەڕێگەی پلاتفۆڕمێكەوە سێ هەزار دۆلار بەشێوەی كاش دەدرێتە ئەو كەسانەی عومرە ئەنجامدەدەن.

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێنمایی نوێی بۆ دامەزراوە داراییەكان دەركرد سەبارەت بە فرۆشتن و كڕینی دۆلاری كاش و بەگوێرەی رێنماییەكانیش، لەڕێگەی پلاتفۆڕمێكەوە سێ هەزار دۆلار بەشێوەی كاش دەدرێتە ئەو كەسانەی عومرە ئەنجامدەدەن.
بەگوێرەی نوسراوێكی بانكی ناوەندی كە واژۆی عەممار حەمەد خەڵەف جێگری بەڕێوەبەری پارێزگاری بانكی ناوەندی بەوەكالەتی لەسەرە تێیدا هاتوە، بڕیاردراوە بەپێدانی سێ هەزار دۆلار بەنرخی فەرمی واتە (100 دۆلار بەرامبەر بە 132 هەزار دینار) بەو كەسانەی بەمەبەستی عومرە سەردانی سعودیە دەكەن، ئەوەش لەڕێگەی پلاتفۆڕمی (فیتر)ەوە دەبێت و سەرجەم ئەو پارانەشی لەو ڕێگەیەوە دەدرێنە عومرەكاران لەژێر كۆنتڕۆڵەكانی بانكی ناوەندی دەبن.
پێویستە پەنجەمۆر و بەڵێننامەیەكی نوسراو لە كڕیار وەربگیرێت
هەر بەگوێرەی نوسراوەكە، لە ڕێنماییەكاندا هاتوە، پێویستە پەنجەمۆر و بەڵێننامەیەكی نوسراو لە كڕیار سەبارەت بە ڕەسەنایەتی بەڵگەنامەكان و كەلوپەلی كەسی تا تەواوبونی بەكارهێنانی سیستەمی ئەلیكترۆنی وەربگیرێت، ئەو بڕیارەش لە رۆژی دەرچونیەوە كە ئەمڕۆ 17ی (ئاب/8)ی 2023یە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بۆ چوارەمین خولی لەسەریەک بەردەوامە لە دابەزین، ئەوەش لەکاتێکدایە ترسی ئەوەی هەیە کە خاوبونەوەی گەشەسەندن لە چین و ئەگەری بەرزبونەوەی ڕێژەی سود لە ئەمریکا ببێتە هۆی دابەزینی خواست لەسەر سوتەمەنی لە دو گەورەترین ئابوری جیهان.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 37 سەنت کە دەکاتە 0.44% دابەزیوە و گەیشتوەتە 83.08 دۆلار، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 39 سەنت کە دەکاتە 0.49% دابەزیوە و گەیشتوەتە 78 دۆلار و 99 سەنت.
دابەزینی نرخی خانوبەرە ترسی ئەوەی زیاتر کرد کە خراپتربونی قەیرانی کەرتی خانوبەرە زەبری ئابوری لە وڵاتەکە بدات
شکستی کۆمپانیایەکی گەورەی قەرزی چینی لە پێدانی باج لەسەر بەرهەمە وەبەرهێنانەکان و دابەزینی نرخی خانوبەرە ترسی ئەوەی زیاتر کرد کە خراپتربونی قەیرانی کەرتی خانوبەرە لە چین زەبری ئابوری لە وڵاتەکە بدات.
چین لەناکاو ڕێژەی سودی سەرەکی لەم هەفتەیەدا بۆ دوەمینجار لە ماوەی سێ مانگدا کەمکردەوە
بانکی ناوەندی چین لەناکاو ڕێژەی سودی سەرەکی لەم هەفتەیەدا بۆ دوەمینجار لە ماوەی سێ مانگدا کەمکردەوە، بەڵام شرۆڤەکاران ترسیان هەیە لەوەی ئەوە بەس نەبێت بۆ وەستاندنی دابەزینی ئابوری وڵاتەکە.
