الملخص:بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار دابەزینی بەخۆوەبینی و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 149 هەزار و 600 دینار، تمەن و لیرەی تورکیش لە نزمترین ئاستی خۆیاندا جێگیربون.
" />بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار دابەزینی بەخۆوەبینی و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 149 هەزار و 600 دینار، تمەن و لیرەی تورکیش لە نزمترین ئاستی خۆیاندا جێگیربون.
دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دوای ئەوە هات کە بانکی بازرگانی عێراقی TBI رایگەیاند، پڕۆسەی پێدانی دۆلار بە بازرگانانی بچوک (خاوەن دوکانەکان) لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بانکی ناوەندییەوە نابێت، بەڵکو راستەوخۆ لە ڕێگەی بانکەکانیانەوە لەدەرەوەی وڵات پێیان دەدرێت تا هاوردەی پێ بکەن، ئەم رێکارانەش یارمەتیدەر دەبن بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
149،600
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=4.915.000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
159،000=€100
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2697 =100$
نرخی کرۆنی دانیمارکی بەرامبەر دینار
1000=192،000
نرخی کرۆنی سوید بەرامبەر دینار
1000=132،000
نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار
1000=128،000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=111$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=127$
نرخی کرۆنی دانیمارکی بەرامبەر دۆلار
1000=132$
نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار
1000=85$
نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار
1000=80$
" />دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ڕێکارەکانی دابەشکردنی موچەی مانگی (ئاب/8)ی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی تەواو بون، لەسبەینێ سێشەممەوە دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
حسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێکارەکانی هەژمارکردنی موچەی خانەنشینان بۆ مانگی (ئاب/8)ی 2023 تەواو بون، سبەی 1ی (ئاب/8) دەست بەدابەشکردنی موچەکان دەکرێت.
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە سەرجەم خانەنشینان دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن
ئاماژەی بەوەشکرد، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە سەرجەم خانەنشینان دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و موچەکانیان وەربگرن.

هیچ وادەیەک بەفەرمی بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی (حوزەیران/6)ی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم دیارینەکراوە
ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا هیچ وادەیەک بەفەرمی بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی (حوزەیران/6)ی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم دیارینەکراوە، سەرەڕای چەندین بەڵێن بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی موچە لەم هەفتەیەدا.
ئەمڕۆش لەلێدوانێکدا جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەرکاتێک پارە لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان کرا دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکەن، “لەو بڕوایەشداین لەم یەک دو رۆژەدا پارەکە رەوانە بکرێت”.
