الملخص:ئیدارەی بانکی رافیدەین قەبارەی قەرزی بۆ پڕۆژەی بچوک ڕاگەیاند و هاوڵاتیان دەتوانن تاوەکو 25 ملیۆن دینار وەربگرن، بەسودی 6%.
" />ئیدارەی بانکی رافیدەین قەبارەی قەرزی بۆ پڕۆژەی بچوک ڕاگەیاند و هاوڵاتیان دەتوانن تاوەکو 25 ملیۆن دینار وەربگرن، بەسودی 6%.
بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوەکردوە، قەرز بۆ پڕۆژەی بچوک بۆ خاوەن پیشە، دوکان، پیشەسازی، بازرگانانی بچوک، خانەنشین و خاوەن پیشەکانی دیکە دەگاتە 25 ملیۆن دینار و ڕێژەی سودەکەی 6%.
هاوڵاتیان دەتوانن مانگانە بڕێک پارەی کەم لە قەرزەکەیان بدەنەوە

ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوڵاتیان دەتوانن مانگانە بڕێک پارەی کەم لە قەرزەکەیان بدەنەوە کە دەگاتە شەش ساڵ.
دەبێت قەرزەکە لەلایەن فەرمانبەرێکی مەدەنی یان سەربازییەوە گەرەنتی بکرێت
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، دەبێت قەرزەکە لەلایەن فەرمانبەرێکی مەدەنی یان سەربازییەوە گەرەنتی بکرێت کە موچەکەی لای بانکە، یان بە گەرەنتی گرێبەستی خانوبەرە لا بانک، بەمەرجێک بەهای خەمڵێنراوەکەی بڕی قەرزەکە بگرێتەوە جگە لە 25%ی بەهای قەرزەکە.
