الملخص:بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە 231 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و رێژەی خستنەڕوی دۆلاری بەشێوەی كاش زیاد كرد و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات.
" />بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە 231 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و رێژەی خستنەڕوی دۆلاری بەشێوەی كاش زیاد كرد و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات.
ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 231 ملیۆن و 329 هەزار و 202 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 48 ملیۆن و 730 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش و 182 ملیۆن و 599 هەزار و 202 دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.
بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 148 هەزار و 150 دینار
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بە خەندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 148 هەزار و 250 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی دابەزیوە و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 148 هەزار و 150 دینار.
ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 148 هەزار و 100 دینار.
دوێنێ سێشەممە بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 230 ملیۆن و 537 هەزار و 504 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 31 ملیۆن و 860 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش و 180 ملیۆن و 677 هەزار و 504 دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بو.
" />نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە لەبازاڕەکانی جیهان کەمێک بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی و بەوتەی شارەزایانی ئابوریش، هۆکارەکەی بۆ زیادبونی خواست و کەمکردنەوەی دابینکردنی نەوت لەلایەن گەورەترین هەناردەکارانی نەوت لە جیهاندا دەگەڕێتەوە.
بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی، بەگوێرەی داتاکانی پەیمانگای نەوتی ئەمریکی، بەرزبونەوەی پشکەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا بەڕێژەی نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل لە هەفتەیەکدا، فشاری زۆری لەسەربوە بەجۆرێک شارەزایان پێشبینیان کردوە، پشکەکانی نەوتی خاو بەبڕی 500 هەزار بەرمیل لە هەفتەیەکدا بەرزببێتەوە.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بڕی 18 سەنت بەرزبوەوە
بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی وزە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بڕی 18 سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە 79.58 دۆلار، هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 18 سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە 75.01 دۆلار.
لەدو رۆژی رابردودا، نرخی بەرمیلێک نەوت نزیکەی 2% بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی
لەدو رۆژی رابردودا، نرخی بەرمیلێک نەوت نزیکەی 2% بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی، ئەمەش پاڵپشتی دابەزینی نرخی دۆلار و چاوەڕوانییەکانی زیادبونی خواستی جیهانی بۆ نەوتی خاو کردەوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینیدەکرد کە دابینکردنی نەوت بەڕێژەیەکی زۆر لە نیوەی دوەمی ساڵی 2023 بەردەوام بێت، بە ئاماژەدان بە خواستی بەهێزی چین و وڵاتانی تازەپێگەیشتو، ئەمە جگە لە زیادکردنی خستنەڕوی نەوت لەلایەن هەناردەکارە گەورەکانەوە و بەتایبەت سعودیە و ڕوسیا.
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا پێشبینیدەکات، خواستی نەوت لە ساڵی 2023دا، بۆ 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و لەساڵی 2024یشدا 200 هەزار بەرمیل نەوت زیاتر بێت.
بازاڕەکان چاوەڕوانی داتاکانی هەڵاوسانی ئەمریکان، بەدوای بەڵگەیەکدا دەگەڕێن بۆ پێشبینیکردنی ڕێژەی سود، کە ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبونی خاوبونەوەی گەشەی ئابوری و کەمبونەوەی خواست لەسەر نەوت.
